کۆمەڵێک لە موعەلیمانی شارستانی لەنگەروود، لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، دەرکردنی حوکمی زیندان لە دژی “مەحموود سەدیقی پوور، عەزیز قاسم زادە و ئەنووش عادڵی” لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کانوونی سێنفی فەرهەنگیانی گیلانیان بە نادادپەروەری ناوبردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەم حوکمانە بوون.
لە بەشێک لەم بەیانییەدا کە لە لایەن ٥٧ کەس لە موعەلیمانی لەنگەروود واژۆ کراوە هاتووە: ” دەسەڵاتداران بارها و بارها ئیدیعایان کردووە کە دەربڕینی ناڕەزایەتیی مافی خەڵکە و خواستی ناڕازییان بە ڕەسمییەت دەناسن، بەڵام بەرپرسانی حاکمییەت لە ماوەی تەمەنی ڕژیمدا، بەبێ سەرنج دان بەم مافە یاساییە، هەرجۆرە دەنگێکی ناڕەزایەتییان سەرکوت کردووە و ناڕازیانییان بە توندترین شێوە سزا داوە. یەکێک لە بەرچاوترین حاڵەتەکانی سەرکوتی ناڕازییان، هەڵسووکەوتی توند لەگەڵ ئێعتڕازی موعەلیمان و لێدان و دەستبەسەر کردنی ئەوان و هەروەها پێکهێنانی پەروەندەی قورس دژبە هەڵسووڕاوانی سێنفی موعەلیمان بووە.” جێگەی ئاماژەیە، “مەحموود سەدیقی پوور، عەزیز قاسم زادە و ئەنووش عادڵی”، لە لایەن لقی سێ دادگای ڕژیم لە شاری ڕەشت، هەرکام بە یەکساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراون.