فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان سنە
یەکشەممە ۰۹-۱۱-۱۴۰۱   |  29-01-2023

ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان بەشی سنە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاست دەستبەسەر کردنی موعەلیمان دەربڕی و ئەم کردەوانەی بە توندی مەحکووم کرد.

لە بەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە خۆشناوترین موعەلیمانی ناحییەی ٢ی سنە بە ناوی محەممەد فەرزان و محەممەدعەلی عەڕەبی لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی بیجاڕ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراون. هەر چەندە کە بەرێز محەممەدعەلی عەڕەبی چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئازاد کراوە، بەڵام محەممەد فەرزان هەروا لە زیندان ڕاگیراوە. لەدرێژەی ئەم بەیانییەدا هاتووە، ئەگەر چی داڕێژەرانی ئەم سێناریۆیە پێیان وایە دەتوانن بە گرتن و بەندکردنی موعەلیمان پێش بە بزووتنەوەی پێشکەوتووخوازانەی موعەلیمان بگرن، نەتەنیا گرتن، سەرکوت، زیندانی کردن و نەدانی حەقدەستی موعەلیمان و هەروەها دوورخرانەوەیان نابێتە هۆی پاشەکشەی ئەم بزووتنەوەیە، بەڵکوو ئێرادەی ئەوان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی و بەرەوپێشچوون پتەوتر دەکات. ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کوردستان بەشی سنە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: ئێمە گرتن و زیندانی کردنی هاوکارەکانمان بە توندی مەحکووم دەکەین و خوازیاری ڕاگیرانی رەوتی دەستبەسەر کردن و زیندانی کردنی موعەلیمان و هەروەها خوازیاری ئازادکردنی سەرجەم موعەلیمانی بەندکراوین و دەرکردنی حوکمی بەدواداچوونی قەزایی بۆ چالاکانی سێنفی بە پێشێل کردنی یاسا دەزانین.