فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە تووماج ساڵحی
شەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۲   |  08-04-2023

کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕێگەی بەیانییەکەوە وێڕای شرۆڤەی تێروتەسەلی بارودۆخی “تووماج ساڵحی” لە زیندان، خوازیاری گوشاری زیاتری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت ناوەندەکانی موسیقا، هونەر و هەروەها رێکخراوەکانی ئازادی بەیان بۆ سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بە مەبەستی ئازادی تووماج ساڵحی لە زیندان بوون.

 ئەم کەمپەینە وێڕای ئاماژە بە ئەشکەنجە و زیانەکانی بەرکەوتوو بە تووماج ساڵحی، جەختی لەسەر دابین کردنی خێرای دەرمان بۆ ناوبراو کردەوە. هەروەها ڕایگەیاندووە، تووماج ساڵحی زیاتر لە ١٥٠ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە کە خۆی نموونەی ئەشکەنجەیە و خوازیاری کۆتایی هێنان بەم بارودۆخە بوو. کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە کۆتاییدا داوای لە دەوڵەتەکان، ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوەکانی ڕەواکردنی هونەر، موسیقا، ئازادی بەیان و بیروبۆچوون و هەروەها نێودەوڵەتی کردووە کە بەڕاشکاوی خوازیاری ئازادکرانی خێرای تووماج ساڵحی بن.