بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە مزگەوتێکیوڵاتی پاکستاندا ٢٥٠ کەس بوونە قۆربانی
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی ترۆریستی و تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە مزگەوتێکی شاری ”پیشاوەر” لە وڵاتی پاکستان، ٥٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٩٤ کەسیش بریندار بوون. دەگوترێت باری تەندروستی زۆربەی بریندارەکان ناجێگیرە و لەوانەیە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئاماری گیانلەدەستدانەکان بڕواتە سەرەوە.
شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو کردەوە ترۆریستییەی وەئەستۆ نەگرتووە، بەلام ڕێکخراوی ترۆریستی تاڵەبان و ڕێکخراوی ترۆریستی داعشی خۆراسان پێشینەیان لەو جۆرە تەقینەوانەدا هەیە.