فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

توركیه‌ رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكردەوە
دوشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۱   |  25-04-2022

هێزەكانی ئەرتەشی توركیە بە تۆپی دوورهاوێژ، تۆپبارانی ژمارەیەك گوندیان لە گوندەواری شارۆچكەی‌ زرگان لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردەوە. ئەو گوندانەی‌ تۆپباران كراون بریتین لە دادا ”عەبدا”، ”خەربە شەعیر”، ”بۆبی”، ”ئەسەدییە” لە گوندەواری شارۆچكەی‌ ”ئەبو راسین”.
تۆپبارانەكە زیانی مادی بە موڵك و ماڵی دانیشتوان گه‌یاندووه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی‌ زیانە گیانیەكان لە بەر دەست دا نییە. جێی ئاماژەیە کە لە رۆژی ١٨ی‌ ئەم مانگەدا گوندەكانی ئەو شارۆچكەیە تۆپباران كران و ١٣ موشەك لە كێڵگەیەكدا بەناوی‌ ”خەزراوی” كەوتنە خوارەوە. تەنها لە هەفتەی‌ رابوردودا توركیه‌ و گروپە چەكدارەكانی لایەنگری دە جار رێكەوتنی راگیرانی شەڕیان پێشێلكردووە.