بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزاییە سەرتاسەریەکان بە ناوەکانی “محەممەد فەرەجی ، کامڕان سوڵتانی و رەئوف شێخ مەعروفی” خەڵکی شاری بۆکان ، لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە “افساد فی الارض” (گەندەڵی لە زەوی) تۆمەتبار کران .
ئەم هاووڵاتیانە لە رێکەوتی ٣ ، ٥ و ٨ی ڕەشەممەی پارەکە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان لە شاری بۆکان دەستبەسەر و پاشان بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزران و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە رێکەوتی ٣٠ جۆزەردانی ئەمساڵ گوازترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان و لە ئێستادا بە دەستبەسەری کاتی لە زینداندان. شایانی باسە، ئەم سێ بەندکراوە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ و قبوڵکردنی تۆمەتی “بەشداریکردن لە کوشتنی ئەفسەرێکی ئەمنی” لە شاری بۆکان خراونەتە ژێر ئەشکەنجەی قورسی دەرونی و جەستەییەوە.