تۆپبارانی چیای کۆساڵان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداڕان
شەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۳   |  05-10-2024
بەپێی زانیارییەکان، تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی، لە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر، بەچڕی چیای کۆساڵانیان لە نزدیک گوندی “دگاگا” سەر بە شاری سەوڵاوا تۆپباران کردووە.
شایانی باسە، ئەم تۆپبارانە هەر بەردەوامە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەم هەوڵەی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.