دەفتەری کۆنتڕۆڵکردنی داراییە دەرەکییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ تۆڕی تەداروکات لە چوار وڵاتی ئێران، تورکیە، عومان و ئاڵمان، کە پاڵپشتییان لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیک، ناوەکی و بەرگریی کۆماری ئیسلامی کردووە، سزا داوە .
وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم تۆڕانە فیبری کەربۆنی و ڕزین ئیپۆکسی و کەرەستەی دیکە دابین دەکەن کە دەتوانرێت لە بەرنامەی مووشەکیدا بۆ ڕێکخراوی جیهادی خودکەفایی فڕۆکەوانیی سپای پاسداران، هێز و وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزە چەکدارەکان و ناوەندە پێوەندیدارەکانی دیکە کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ئەو تۆڕە تەداروکاتییانە هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ تێکنۆلۆژی سانتریفیوژی ئێران هەبووە کە سەر بە ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ڕژیمە.