فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جیاکردنەوەی چۆنیەتی کوژرانی بەندکراوان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا
شەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۲   |  24-02-2024

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاترین بەندکراوان لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە  ئەمنییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست داوە کە دەگاتە ١١ حاڵەت.
هەروەها ٩ بەندکراو  بە هۆی پێرانەگەیشتنی پزیشکی و کەمتەرخەمی لە گەیاندن بۆ ناوەندە  دەرمانییەکان و ٣ بەندکراو بە هۆی ژەهراویبوونی گوماناوی گیانیان لەدەست  داوە.
کوژران لە ژێر ئەشکەنجە: ١١ حاڵەت کە دەکاتە ٣١.٥٪ کۆی حاڵەتەکان
پێرانەگەیشتنی پزیشکی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ٢٦٪ کۆی حاڵەتەکان

تێکهەڵچوون لەگەڵ بەندکراوانی دیکە: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ١١.٥٪ کۆی حاڵەتەکان

مەرگی گوماناوی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٨.٥ کۆی حاڵەتەکان
ژەهراویبوون: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٨.٥٪ کۆی حاڵەتەکان
خۆکوشتن: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٨.٥٪ کۆی حاڵەتەکان
تەقەی فیشەک لە کاتی دەستبەسەرکران: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ کۆی حاڵەتەکان
جەڵتەی دڵ پێش لە بەرێوەچوونی سزای سێدارە: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ کۆی حاڵەتەکان