جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی خوڕەمئاوا
سێشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۳   |  09-04-2024
سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ئەلشتەر سەر بە پارێزگای لوڕستان لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی حەسەنعەلی میرزانیا تەمەن ٣٠ ساڵ بێ مافی دوایین چاوپێکەوتنی ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا (پارسیلۆن) جێبەجێ کرا.
حەسەنعەلی میرزانیا سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی دوو برا دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی میرزانیا، کوژرانی ئەو دوو برایە لەلایەن ناوبراو بە ئەنقەست نەبووە و حەسەنعەلی بە هەڵە تەقەی لێیان کردووە.