جێبەجێکردنی سزای ئێعدامی بەندکراویک لە بەندیخانەی کەرەج
چوارشەممە ۰۵-۱۱-۱۴۰۱   |  25-01-2023
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، سزای سێدارەی سامان نەبی گەڕووسی، دانیشتووی گەڕەکی “چوار باغ” لە شاری کەرەج لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی کەنگاوەر سەر بە پارێزگای کرمانشا، دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.