فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سنە
سێشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۲   |  26-12-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبار، سزای سێدارەی محەممەدڕەزا میهرەبان، هاووڵاتی خەڵکی شاری قوروە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
چەند رۆژ لەمەوبەر محەممەدڕەزا میهرەبان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە گواسترابووەوە.