فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دووەمین زیندانی لە بەندیخانەی سنە
پێنجشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۲   |  18-05-2023

کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی گوڵان، سزای سێدارەی جەمشید کەریمی، لاوێکی خەڵکی شاری دێولان و دانیشتووی شاری سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لە کاتێکدا بووە کە کاتژمێر ٦:٣٠خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ، واتە کاتژمێرێک بەر لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە، بنەماڵەی کەسە کوژراوە لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕی ٤ ملیارد تمەن لەو بەندکراوە خۆش بوون و ناوبراویش بۆ بەندەکەی خۆی گەڕێندراوەتەوە.
هاوکات کاتژمێر ٦: ٣٠ خولەکی سەرەلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی گوڵان، سزای سێدارەی مستەفا ساڵحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دزڵی”ی سەر بە شاری سەوڵاوا کە ناوبراویش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
ئەو دوو بەندکراوە ڕۆژی شەممە، ٢٣ی گوڵان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان گوازرابوونەوە.