فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۲   |  13-12-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی سەرماوەز، سزای سێدارەی ئەمین زاکری کاکاوەند و ڕەحیم ئەمیری، کە هەردووکیان خەڵکی شاری هەرسین بوون و هەروەها خەلیل حاجیاوایی، خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردووش سزای سێدارەی موجتەبا ئەمیری، ئامۆزای ئەمیر ڕەحیمی لە هەمان بەندیخانە جێبەجێ کرا.