جێبەجێکردنی سزای سێدراەی سێ بەندکراو لە زیندانی ورمێ
سێشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۱   |  21-02-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەشەمە، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی جەزمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە ورمێ جێبەجێ کرا.
ئەو سێ بەندکراوە، چەند ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا بوو.
شایانی باسە کە ئەو بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ورمێ گواسترابوونەوە.