فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی زەنجان
هەینی ۱۸-۱۲-۱۴۰۲   |  08-03-2024

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەلکی بەلووچستان، بەشێوەی نهێنی و بە بێ دەستڕاگەیشتن بە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێکرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممە، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی مەهدی گورگیج تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری زەهەک سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە زیندانی ناوەندیی زەنجان جێبەجێکرا.
مەهدی گورگیج ٤ ساڵ پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری زەنجاندا دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.
هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.