فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێنەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج
سێشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۲   |  28-11-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئیقبال فەتوحوڵڵاهی خەڵکی شاری ئیلام و موحسین ئەمرایی خەڵکی شارۆچکەی گەڕاوەند سەر بە شاری کۆیەشت لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو.
ڕۆژێک پێشتر لەگەڵ ئەم بەندکراوانە دوو بەندکراوی دیکەش بە ناوەکانی حەمید بەخشایش و میلاد نەباتی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو، بۆ ژووری تاکە کەسی گواسترابوونەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.