حۆکمی ٤ تێرم تەعلیق و تەبعید لە زانکۆ!
چوارشەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۲   |  27-09-2023
ئەرژەنگ مورتەزەوی، خوێندکاری زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی خاڕەزمی، لەلایەن لیژنەی ناوەندی وەزارەتی زانستەوە بە ٤ ساڵ و نیو قەدەغەکردنی کاتی خوێندن و گۆڕینی شوێنی خوێندنەکەی لە زانکۆی خاڕەزمییەوە بۆ زانکۆی دامغان مەحکووم کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم خوێندکارە لە ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستگیرکرا و لە ٢ی ڕەشەممەدا لە زیندان ئازاد بوو. هەروەها ئەم خوێندکارە لە کاتی بەرێوەچوونی دادگا لە زینداندا بەسەری دەبرد.