فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خانەنشین کرانی زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن کەس لە ئەمریکا و کانادا
شەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۱   |  04-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن کەس لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی کانادا، بە هۆی سەرمای لەڕادەبەدەر،  ناردراونەتەوە بۆ ماڵەکانیان.

کارناسان ڕایانگەیاندووە: بەهۆی باوبۆرانی زستانی، ئەگەری هەیە کەش و هەوا بە ڕادەیەکی زۆر دابەزێ و ئەمەش بۆ زۆربەی خەڵکی ئەمریکا دەتوانێ تەنیا یەکجار ئەزموون بکرێت. هاوکات پزیشکان هوشداریان داوە، لەم کەش و هەوا ساردەدا جەستەی مڕۆڤ بە ئەگەری زۆر لە ماوەی ١٠ خولەکدا، تووشی ڕەچیان بێت. جێگەی ئاماژەیە، بە هۆی ئەم شەپۆلە سەرمایە کە لە ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردووەوە لە ڕۆژئاوا و باشووری ئەمریکاوە دەستی پێکردووە، هەتا ئێستا ١١ کەس لە ئەیالەتەکانی تێگزاس، ئۆکلاهەما و ئارکانزاس گیانیان لەدەست داوە.