خەڵکی کوردستان لە زۆربەی شار و ناوچەکان دەستیان دا مانگرتنی سەراسەری. بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە جینایەتی کوشتنی ژینا ئەمینی لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چووە و ئەو مانگرتنە لە شارەکانی سنە، سەقز، مەهاباد، شنۆ، مەریوان، بانە، جوانڕۆ، دیواندەرە، بۆکان، ورمێ، نەغەدە، کرماشان، دێولان، پیرانشار، کامێران و باقی شارەکانی بەڕێوەچوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان ئیدارەی ئەماکن و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ڕێگای هێزە لیباس شەخسییەکانەوە هەڕەشەیان لە خاوەنپیشە و دوکانداران کردوە کە نابێ دوکانەکانیان دابخەن. هەروەها ڕژیم لە ترسی خرۆشانی خەڵک و بۆ ڕێگری لە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان بە زەبری هێز زۆربەی شارەکانی کوردستانی میلیتاریزە کردوە.