فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خنکانی پێنج کۆچبەر لە لێوارئاوەکانی ئێزمیر
دوشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۲   |  13-11-2023

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، نزیک کاژێر ٧ و ٣٠ خولەکی بەیانی لە لێوارئاوەکانی ئێزمیر بەلەمێک ژێرئاوکەت و بەهۆیەوە پێنج کۆچبەر خنکاون و تەرمەکانیان دەرهێندراوە.
شایانی باسە، بەلەمەکە ١٣ کەسی تێدابووە، شەش کەسیان رزگاریان بووە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن. پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەر، زیاتر لە ١٥ هەزار و ٦٠٠ کۆچبەر لە رێگەی دەریایی و وشکانییەوە گەیشتوونەتە یۆنان و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، زیاتر لە ١٢ هەزاریان لە رێگەی دەریاوە چوونەتە ئەو وڵاتە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیکەی هەزار کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاستدا خنکاون یان بێسەروشوێن بوون.