فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆشحالی کردنی خەڵک لە شارە جۆراوجۆرەکان بەهۆی دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆر
هەینی ۳۰-۱۰-۱۴۰۱   |  20-01-2023

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی  به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆری یه‌كیه‌تی ئۆروپا، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شادییان دەربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی مهاباد، بۆكان، سنه‌ و سه‌قز به‌ قه‌ره‌باڵغ كردنی شه‌قامه‌كان و ئاگركردنه‌وه ‌شادییان ده‌ربڕیوه‌ و دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامیان وتۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د،ڕه‌شت، ڕوودسه‌ر و قوم به‌ بۆنه‌ی تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئۆروپاوه‌ چالاكیان ئه‌نجام دا و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاری قوم حه‌وزه‌ی جه‌هل و جه‌نایه‌تیان ئاگردا و له‌ شاره‌كانی ڕوودسه‌ر، تاران، كه‌ره‌ج و ڕه‌شت لاوانی بوێر بنكه‌كانی به‌سیجیان ئاگر تێبه‌ردا.