فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە ئیسڕائیل
یەکشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۳   |  18-08-2024

بەدەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسڕائیل، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لەدژی دەوڵەتی بنیامین نێتانیاهوو هاتنە سەر شەقامەکان و داوایان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد کە ڕێککەوتنەکە قەبووڵ بکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شارەکانی تێلاڤیڤ، حەیفا و زۆرێک لە شارەکانی دیکەی ئیسڕائیل، شایەتی خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لەدژی دەوڵەتی ئیسڕائیل بوون. شایانی باسە، خۆپیشاندەران لەسەر ئەو باوەڕەن کە بنیامین نێتانیاهوو تەسلیمی خواستی ئەندامانی توندڕۆ لە کابینەکەی بووە و بەوە تاوانباری دەکەن کە ناتوانێ هەڵوێستێکی درووستی سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ حەماس ببێ. لە حاڵێکدا نێتانیاهوو خوازیاری مانەوە لە دەسەڵات دایە، بەڵام خۆپیشاندەران بۆ جارێکی دیکە داوای دەست لەکار کێشانەوەی دەوڵەت و بەڕێوەچوون هەڵبژاردنی نوێ لە وڵاتەکه یان کرد.