زیاتر لە هەزار دەرچووی پیشە تەندرووستیییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە بەغدا کۆوبونەتەوە و لە بەرامبەر باڵەخانەی وەزارەتی تەندرووستی عێراق بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین، داوای دامەزراندن دەکەن، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلاماردراون.
خۆپێشاندەران کە هەموویان لە دەرچووانی پیشە تەندروستییەکانن داوای پشکی دامەزراندنی ڕاستەوخۆی ناوەندی دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی بەر لە هەمواری یاسای پیشە تەندروستییەکان و بە سەرەکی دانانی دامەزراندنی پزیشکە دەرچووەکان، کارکردنی بە یاسا کۆنەکە ڕاگرتووە کە دەرفەتی دامەزراندنی پیشە تەندروستییەکانی دەدات.
بەهۆی فراوانی و زۆری ژمارەی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان هێرشیان کردووتە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەک لە دەرچووانی پیشە تەندروستییەکان بریندار بوون.