شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، وڵاتی ئیسڕائیل بۆ جارێکی دیکە بووە گۆڕەپانی ناڕازییان بە گەڵاڵەی پێداچوونەوە بە یاساکانی دادپەروەری لەم وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تەنیا لە شاری تێلاڤیڤ پێتەختی ئیسڕائیل، زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس هاتبوونە سەر شەقامەکان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە شارەکانی دیکەی ئیسڕائیلیش شایەتی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان بووە. شایانی باسە، بڕیارە حەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانێک لەژێر ناوی “ڕۆژی خۆراگری” بەڕێوەبچێت. پێویستە ئاماژە بکرێت کە دەوڵەتی توندڕۆی ئیسڕائیل بە سەرۆکایەتی نێتانیاهوو، بە نیازە هەرچی زووتر گەڵاڵەی پێداچوونەوە بە یاساکانی دەسەڵاتی دادپەروەری” بەکردەوە دەربێنێت. شایانی باسە، بڕیارە حەفتەی داهاتوو یاسایەک پەسەند بکرێ کە ئێختیاراتی “دیوانی بەرزی ئیسڕائیل” بەرتەسک کاتەوە. بەپێی ئەم یاسایە، چیدی دیوانی بەرزی ئیسرائیل ئێختاری ئەوەی نابێت کە بەراوردی بڕیارەکانی دەوڵەت یاخود وەزیرێک بکات.