بە دەیان هەزار هاووڵاتیی لە مێکزیک ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتیی بە هەوڵی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ لاوازکردنی ئێختیاراتی ناوەندی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان، هاتنەسەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لە مەیدانی “زوکالۆ” لە شاری مێکزیکوسیتی پایتەختی ئەم وڵاتە هاتوونەتە سەر شەقام، لە حاڵێکدا دەوڵەتی مێکزیک ژمارەی خۆپیشاندەرانی ٩٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە. یاساداڕێژەرانی مێکزیک حەفتەی ڕابردوو، لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەنگیان بە کەم کردنەوەی بوودجەی دامەزراوەی نیشتمانی هەڵبژاندنەکان ناسراو بە “ئای ئێن ئی” دابوو. لەحاڵێکدا کە سەرۆک کۆماری مێکزیک ئەم دامەزراوەیەی بە پارتیزان ناوبردووە، نەیاران دەڵێن دەنگدانی پەرلەمان بەم گەڵاڵەیە، هێرشە بۆ سەر دێمۆکڕاسی و دیوانی باڵا، دەبێ ئەم یاسایە هەڵوەشێنەێتەوە.