خۆپیشاندانی سەدان کەسی لە ناوچەی سویدا لە سوورییە
دوشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۲   |  21-08-2023
بەسەدان کەس لە خەڵکی ناوچەی “سویدا”ی سوورییە، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، ئەم خۆپیشاندانە لە کاتی دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی لە سوورییە هەتا ئێستا بێ وێنە بووە و ناڕازییان ئەمجارە بە دوای بڕینی “یارانەی سووتەمەنی” لە لایەن دەوڵەتی بەشار ئەسەد، هاتوونەتە سەر شەقامەکان. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕینی یارانەی سووتەمەنی لەکاتێکدایە کە زیاتر لە ٩٠ لەسەدی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.