ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار، بە هەزاران کەس لە کۆمەڵگای کوردی دانیشتووی شارەکانی ئۆرووپا، بە چوون بۆ شاری پاریس پێتەختی فەڕانسە، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و خوازیاری ڕوون بوونەوەی دۆسییەی کوژرانی سێ کەس لە ژنانی کورد لەم وڵاتە بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، [سەکینە جانسێز] لە بۆنیادنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، [فیدێن دۆغان]، نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە پاریس، [لەیلا سۆیلماز]، وتووێژکار و دیپلۆماتی کورد، لە رێکەوتی ٩ی ژانوییەی ساڵی ٢٠١٣ لە شاری پاریس، لە لایەن کەسێکی خەڵکی تورکییە بە چەک هێرش کرایە سەریان و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستدا. شایانی باسە، هێرشبەرەکە بە دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن پۆلیس فەڕانسە، لە زیندان گیانی لەدەست دابوو. جێگەی ئاماژەیە، خۆپیشاندەران لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری روون بوونەوەی هۆکاری ئەم ڕووداوە کە دوای دە ساڵ هەروا بێ وەڵام ماوەتەوە بوون.