خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە پاکستان
شەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۳   |  19-10-2024
بەدوای دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی خوێندکار لە ویلایەتی پەنجاب، بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەم ناوچەیە، هاتوونەتە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان دەکەن.
خۆپیشاندانی دانشجوویی لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر بەدوای دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خوێندکارێکی کچ لە لایەن یەکێک لە هێزەکانی حەراسەتی زانکۆی لاهوور، لە چەندین شاری ویلایەتی پەنجابی غەربی دەستی پێ کردووە و هەتا ئێستا نزیکەی ٤٠٠ خۆپیشاندەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.