فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی ژنان لە ئەمریکای لاتین بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024

هاوکات لەگەڵ ٢٥ی نۆامبر ڕۆژی جیهانی خەبات بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی توندووتیژی لەدژی ژنان، بە هەزاران کەس لە کچان و ژنان لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی نۆامبر، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
لە مێکزیکۆسیتی و کاڕاکاس، ژنان ڕێپێوانیان کرد. ئەم ڕێپێوانە بۆ ڕێزگرتن لە یادی خوشکانی “میرابێل” کە لە ٢٥ی نۆامبری ساڵی ١٩٦٠ لە دۆمێنیکەن لە لایەن “تروخیو” تێرۆر کران بەڕێوەچووە و ناوی ” ڕێپێوانی پەپوولەکان”یان لێ ناوە. هاوکات چەندین خۆپیشاندانی هاوشێوە لە وڵاتانی شیلی، ئێکوادۆر و برزیل، بەڕێوەچووە.