فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندان لەدژی سیستمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق
دوشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۱   |  06-03-2023

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممە، دژی پەیڕەوکردنی سیستمی “سان لیگۆ” لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە چەندین شاری عێراق بە تایبەت بەغدا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران خوازیاری بەڕێوەبردنی سیستمی فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردنەکان بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شاری “سەدری” بەغدا خۆپیشاندان به‌ڕێووه‌چوو و هاووڵاتییان لە دژی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی سانت لیگۆ لە یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هاتنە سەر شەقام. هەروەها لە پارێزگاکانی بابل، نەجەف، زیقار و واستیش لە دژی ئەم سیستمە خۆپیشاندان بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران داوا دەکەن لە بری سیستمی سانت لیگۆ، سیستمی فرە بازنەیی بۆ هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت.