ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی ئۆستانی خووزستان له شاره‌كانی ”سووسه‌نگرد”، ”شادگان”، ”ئیزه” و ”بێهبه‌هان”، له ناڕه‌زیایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسانی زیادە بەدەر ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به رژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵێچوون.
به بانگەوازی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی دژ به گرانی خواردەمەنی و پێداویستیەکانی ژیان، خه‌ڵكی زۆربەی شارەکانی پارێزگای خووزستان لە رۆژ شەممە سەرەڕای میلیتاریزه بوونی شاره‌كان و داخستنی ئینترنت لە لایەن جمهووری ئیسلامی، ڕژانه سهرشهقامەکان و درێژه‌یان به خۆپێشاندانه‌كانیان دا. جەماوەری خەڵکی برسی و وەگیان هاتوو به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ره‌نگاری هێزه سەرکوت کەرەکانی ڕژیم بوونه‌وه. هێزه سەرکوتکەرەكانی ڕژیم لە شاری”ئیزه” به ته‌قه‌ی هه‌وایی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران.