فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شاری پراگ دژ به‌ گرانی سووته‌مه‌نی
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، ‌هه‌زاران کەس لە خەڵکی شاری پراگ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ و یه‌كیەتی ئۆروپا دروشمیان وته‌وه‌.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارۆمه‌ندانی ناڕازی خوازیاری بێلایه‌ن بوونی ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌ شه‌ڕی ئۆكراین و گرته‌نه‌به‌ری سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان كرد کە خه‌ڵكی چیك له‌ هاوه‌رده‌كردنی گازی ڕووسیه دڵنیا بكه‌نه‌وه‌ و له‌ ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.