ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندان له ناوه‌ندی بروکسل پایته‌ختەختی بلژیک دژی گرانی و هه‌ڵاوسانی ٩ له‌سه‌دی له‌و وڵاته خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیان بەرێوە برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتن و خۆپێشاندانی كرێكاران و كارمه‌ندانی بلژیك بووه هۆی داخرانی فڕۆكه‌خانه‌ی بروکسل و به‌شی ئۆتوبووسڕانیش لە کار کەوت. به‌وته‌ی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران ٨٠ هه‌زار كه‌س بووه. زانیارییه‌كان باس له هاوكاری كرێكارانی به‌شی قه‌تاری شاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران بتوانن خۆیان بگه‌یننه شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كرێكاران و كارمه‌ندانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپا له‌ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسانی ئابووری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی یەکیتی ئۆرووپا و سیاسه‌ته‌كانی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵی نیزامی سەرمایەداری دروشمیاندا.