خۆکوژی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
پێنجشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۲   |  22-06-2023
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە دەستمان گەیشتووە ، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاوڵاتییەک بەناوی سیروان بیگلەری خەڵکی شاری سنە لەڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بێگومان حکوومەتی ئیسلامی کە ناتوانێ کار و ئیمکاناتی ژیان بۆ خەڵکی ئێران و کوردستان دابین بکات بەرپرسی سەرەکی ئەم کارەساتانەیە کە لە شارو شارۆچکە و گوندەکانی سەراسەری ئێران لە ئارا دایە.