ڕۆژی شەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کچێکی تازەلاوی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “سۆما فیرووزی” لە سەقز و هەروەها ڕۆژی ١٨ی پوشپەڕ، ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “بێری مستەفازادە” لە مەهاباد لە ڕێگەی خۆکوژی و خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار. سۆما فیرووزی، خۆی لەسەر ئاپارتمانەکانی “جاقل” فڕێ داوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
هەروەها بێری مستەفازادە، پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندن و خەوێندران لە نەخۆشخانەی مەهاباد، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا. هۆکاری خۆکوژیی ئەم ژنە کە وەکوو کرێکار لە مزگەوتێکدا کاری کردووە، دەرکران لە کارەکەی ڕاگەیەندراوە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە بێری مستەفازادە نەبیس بووە و ژیانێکی سەختی هەبووە. بەپێی ئاماری تۆمارکراوەان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣وە هەتا ئێستا بە گشتی ٢٨ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٧ کەسیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بووە.