خۆکوژی کچە خوێندکارێکی لاو لە کامیاران
دوشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۳   |  15-07-2024
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “سایان تەوانگەری” تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی گوندی “وشترمل” کە دەستی دابووە خۆکوژی، لە نەحۆشخانەی “تەوحید”ی سنە گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سایان تەوانگەری ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە خوارنی حەبی ترامادۆڵ هەوڵی دابوو خۆی بکۆژێ کە دەستبەجێ گەیەندرابووە نەخۆشخانە.