سەرانەی خـواردنی گۆشـت لە ئێران و کوردسـتانـدا بۆ سێ کیلۆ لە سـاڵدا دابەزیوە، بە جۆرێک کە بـنەمـاڵەیەکی
سێ کەسیی کرێکارێک بۆ خـواردنی یەک کیلۆ گۆشـت، نـاچـار دەبـن تەواوی حەقـدەسـتی ڕۆژەکەیانی بۆ تەرخـان
بکەن. دابەزینی سەرانەی خــواردنی گۆشــت لە ئێران و کوردســتانــدا بۆ سێ کیلۆ لە ســاڵدا، لەحــاڵێکدایە کە
نـاوەنـدی ئـامـاری ئێران سەرانەی خـواردنی گۆشـتی لە سـاڵی ١٤٠١دا چـوار کیلۆ بۆ یەک کەس ڕاگەیانـدووە.
سەرانەی خــواردنی گۆشــت لە ســاڵی ١٤٠٠دا لە دوازدە کیلۆ بۆ شەش کیلۆ لە ســاڵدا دابەزینی ھەبــووە و لە
ئێستاشـدا لە شەش کیلۆ بۆ سێ کیلۆ دابەزیوە کە ئەمە جێگای نیگەرانییە.نـوانەی خۆراکیی خەڵک، پـاشکۆیەکە
لە پێوەرەکانی گەشەی ئـــابـــووریی وڵت و لە ئێستاشـــدا دۆخی خۆراکی ھـــاووڵتییان لە کوردســـتان و ئێران
دەرخەری ئەوەیە کە ڕژیم ڕۆژ بە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو قەیرانی ئابووری دەچێت.