فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دابەزینی پلەی خێرایی ئینتێرنت لە ئێران
پێنجشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۱   |  21-07-2022

ماڵپەڕی “سپید تێست” لە نوێترین ئاماری خۆیدا کە لەسەر نێونجیی خێرایی ئینتێرنێتی وڵاتانی جیهاندا بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێ خێرایی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە. بەپێی پێوەری هەڵسەنگاندنی خێرایی ئینتێرنێت، خێرایی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێراندا هەشت پلە دابەزیوە و بەو پێیەوە پلەی ١٤٧ی لە جیهاندا هەیە.
نێونجیی خێرایی دانلۆدی ئینتێرنێتی ماڵان لە ئێستادا ٢٢.٩١ مێگابایت لە چرکە دایە و خێرایی ئاپلۆدیش ١٤.٢٢ مێگابایت لە چرکە دایە هەروەها ڕادەی درەنگیشی ٤١ میلی چرکەیە.
ئەو ماڵپەڕە بۆ هەڵسەنگاندنی پلە و چۆنیەتیی ئینتێرنێت لە وڵاتانی جیهاندا لە دوو پێوەری میدیان و میین کەڵک وەردەگرێت.