فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دادگایی کردنی ٦ کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە شاری سنە
یەکشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۱   |  17-07-2022

دانیشتنی دادگایی ٦ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی شاری سنە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و شەممە ٢٣ و ٢٥ی پووشپەڕ، لە داگای گشتی شاری سنە بەڕێوە چوو.پێشتریش دادگایی ٩ مامۆستای دیکە بەڕێوە چووبوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ دادگایی هەر یەک لە سادق کەنعانی، شاریار نادری و ڕزگار حەیدەری بەڕێوەچووە. ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەر، دانیشتنی دادگایی هەر یەک لە فاتیمە زەند کەریمی، موختار ئەسەدی و کوروش عیزەتی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، لە داگای گشتی رژیم لە شاری سنە بەڕێوە چووە.
جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک لەم مامۆستایانە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی دیکەشیان بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.