فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

داواکاری بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی زیندانی لە ئێران
شەممە ۲۷-۱۲-۱۴۰۱   |  18-03-2023

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ، خوازیاری ئازاد کردنی ١٥ ڕۆژنامەنووسی بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران بوو. رێکخراوی سێنفی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان بە سەرنج دان بە ناڕەزایەتییە گشتییەکان لە ئێران و پشتیوانی لە نامەی ئەنجوومەنی سێنفی ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای تاران، ڕوو لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ڕژیم، خوازیاری ئازادکرانی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی بەندکراو و هەروەها کۆتایی هێنان بە سەرکوتی ڕاگەیەنەرەکان و دابین کردنی ئازادی قەڵەم لەم وڵاتە بوو.