دایکی گیانبەختکردوویه‌كی كۆمه‌ڵه له شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد
چوارشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۱   |  18-01-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، دایە گوڵچێرەی عەباسی، دایکی هاورێی گیانبه‌ختکردوو، کادر و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ئەسعەد حسێنی له شاری بۆكان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ ئەسعەد پێشمه‌رگه و کادری کۆمەڵە، موبهلغی به توانا و لێهاتوو و سیمای ناسراو و خۆشەویستی شاری بۆکان بوو کە ساڵی ١٣۶۲ لە شەر لەگەڵ هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی سنجاغ له ناوچه‌ی مهاباد، گیانی بەختکرد و دایه گوڵچێره ش یه‌کێک له‌و دایکه دڵسۆزانه بوو که ئاواتی له گۆڕنانی کۆماری ئیسلامی بوو که به داخه‌وه مەرگ مەجالی نەدا.