دایە شیرین بیگلە دایکی هاوڕێی گیان بەختکردوو فەرزاد محەممەدی ماڵئاوایی لەژیان کرد
یەکشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۱   |  01-05-2022
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە، شەوی شەممە ٩ی مانگی گوڵان، دایە شیرین بیگلە دایکی هاوڕێی گیان بەختکردوو فەرزاد محەممەدی لە پێشمەرگەکانی گوردانی شوان بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لەم ڕێگەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەمای دایە شیرین بەتایبەت هاوڕێیان پووپا و فەرید محەممەدی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.