ددوو زیندانی سیاسی مانیان لە خواردن گرتوەدوودددکلە
سێشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۱   |  12-04-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی شاکر بێهرووزی و نایب عەسکەری دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ ماوەی ١٢ ڕۆژە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئەو شارە مانیان لە خواردن گرتووە و باری تەندروستییان ناجێگیرە. وهۆکاری مانگرتنەکە وەپشت گوێ خستنی داواکاریە کانیان لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەکەیە.
شاکر بێهرووزی ڕۆژی سێشەممە ٩ی خاکەلێوە بە بیانووی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بانگ کراوەتە ژووری نیگابانی بەندیخانە و لەوێوە بۆ بهندی ژماره ٢ی بەندیخانە گوازراوەتەوە و نایب عەسکەریش هەمان ڕۆژ دوای دەمەقاڵێی لەگەڵ یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانە وەک سزا دان بۆ بەندی قەرەنتینە گوازرابوویەوە.