فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ماشین سازی ئه‌راك
پێنجشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۲   |  31-08-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه ‌٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین سازی ئه‌راك بۆ ١٧هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ خواسته‌كانیان، درێژه‌یان به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی خۆیاندا.
به‌پێی ڕاپۆرتەکان، كرێكارانی ماشین سازی ئه‌راك خوازیاری دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستەکانیان، دابینكردنی بیمه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌شه‌پێدانی كارخانه و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان بوون.