درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانی هودا سادقی
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هودا سادقی سەرەڕای ئەوەی کە لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەی کە ڕۆژی ٣١ی خەرمانان و بە دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات بەڕێوە چوو، بڕیار درا ماوەی مانگێکی دیکە سزای بەندکرانەکەی درێژ بکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بڕیار بوو بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد بکرێت، بەڵام دوای سەپاندنی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی بەندکرانەکەی، بە شێوەیەکی کاتی بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانان، لەگەڵ باوکی بە ناوی مەحموود سادقی، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون، کە باوکی لە ئێستادا ئازاد بووە.