فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی پیشەسازی لاستیکی یەزد
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023

کرێکارانی پیشەسازی لاستیکی یەزد، ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ئەم ناوەندە لەئاست نەدرانی حەقدەستەکانیان ناڕازین و خوازیاری دانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون. شایانی باسە، ئەم کرێکارانە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان، هەر بۆ ئەم مەبەستە دەستیان لەکار کێشابووەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو.