درێژەی ئاخێزە جەماوەریەکان لە ئێران
سێشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۱   |  20-12-2022
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، دوابەدوای بانگەوازی سەرتاسەری بۆ درێژەی ئاخێزە جەماوەرییەکان دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی، لە شارەکانی تاران، کەرەج، ڕەشت، مەشهەد و چەندین شاری دیکەی ئێران خۆپیشاندەران بە دروشمی دژ بە دەسەلاتی ڕژیمی ئیسلامی ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ئازادیی بەندکراوانی سیاسییان کردووە.
لاوانی شۆرشگێر لە قوم بنکەی ژمارە شەشی بەسیجیان ئاگری تێبەردا. هەروەها بنکەی علمیەی بوشەهریش لە لایەن لاوانی ئازادیخوازەوە بە کۆکتێل مۆلۆتۆف ئاگردرا.
هاوکات لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش بە هەمان شێوە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکان دژی ڕژیم لە ئارا دابوو.