فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ئاخێزە جەماوەریەکان لە ئێران
سێشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۱   |  31-01-2023

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ‌كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان به‌ داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نیشان دا، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌كی تاران له‌وانه: شه‌ریعه‌تی، ئه‌ندیشه‌، ئێكباتان و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه،‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ كردنه‌وی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ “عه‌لی خامنه‌یی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشان دا، له‌ شاره‌كانی كرمان، یه‌زد، ئیسفه‌هان، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، پۆدۆل، مه‌شهه‌د، فوومه‌ن، زه‌ڕین ده‌شت، كلاڕده‌شت و ڕه‌شت خه‌ڵكی ناڕازی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه‌” و “قه‌سه‌م به‌ خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه‌ و به‌نێر و په‌یكه‌ره‌كانی خۆمه‌ینی، قاسم سوله‌یمانی و خامنه‌ییان ئاگردا.