فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی بە ئامانج کردنی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۳   |  21-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی بە ئامانج کردنی کۆڵبەران لا لایەن هێزەکانی ڕژیم لە کوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە سنووری ئەمشارە، بەسەختی بریندار کرا
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “سەلاح فەرەجی”، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “زەلی” ئەمشارە، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە تەقەی لێکراوە و بەسەحتی بریندار بووە. شایانی باسە، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە.